مانوێل نۆیەر. فۆتۆ: پەیجی بایرن میونشن
راهێنەری نوێ قسەی خۆی هەیە
كاپتن نادرێته‌وه مانوێل نۆیه‌ر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جولیان نایگلسمان راهێنه‌ری نوێی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، نیشانه‌ی كاپتنی تیپ هه‌ر به قۆڵی ئێلكای گۆندۆگانه‌وه ده‌مێنێته‌وه و نادرێته‌وه به مانوێل نۆیه‌ر.
نایگلسمان ده‌ڵێت، هه‌موو كات ده‌ڵێم، گۆندۆگان یاریزانێكه به‌سه‌ر هاوڕێیه‌كانیدا هاوار ناكات.
نۆیه‌ر، کە پێشتر کاپتنی ئەڵمانیا بوو، گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی تیپەکەی، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕابوو.
نایگلسمان رایگه‌یاند، پێویسته هه‌ر یاریزانێك باشترین ئاستی خۆی پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی مانشافت بكاته‌وه و بانگهێشت بكرێت، جا هه‌ر ناو و ناوبانگێكی هه‌بێت.
ئه‌ڵمانیا سبه‌ی یارییه‌كی دۆستانه به‌رامبه‌ر مه‌كسیك ئه‌نجام ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه یارییه‌كی دۆستانه‌ی له ئه‌مریكاش برده‌وه.