دۆلار نزیک دەبێتەوە لە ١٥٤ هەزار

+964

بەشی کوردی

تا دێت بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەگوێرەی بازاڕی بۆڕسەکان بێت، دۆلار لە هەولێر هەرزانترە لە بەغدا.

دوێنێ شەممە، بۆرسەی دراوەکان لە کوردستان کاتێک کرانەوە بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەر بە ١٥٢ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو، بەڵام بۆ ئێوارەکەی کە بازاڕەکە داخرا، هەزار دینار بەهایەکەی هەڵکشا.

لەکاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەی هەولێر، ١٠٠ دۆلار بەرانبەر بە ١٥٣ هەزارو ٤٠٠ دینار بووە، بەڵام لە بەغدا گەیشتە ١٥٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.

ئەو هەڵکشانەی بەهای دۆلار، بەرانبەر بە تمەنی ئێرانیش رەنگی دایەوە، ١٠٠ دۆلاری بە چوار ملیۆن و ١٢٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرا.

بەڵام بەرانبەر بە لیرەی تورکی، بەهایەکەی وەک خۆی مایەوەو ١٠٠ دۆلار بەرانبەر بە هەزارو ٨٥٠ لیرەیە.