سلێمانی پێویستی بە نەوتی زیاترە

نزیکەی شەش ملیۆن لیتر نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشکراوە

964+

پێشەوا محەمەد

لەماوەی هەشت رۆژی رابردوودا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین 29 هەزار و 275 خێزان نەوتیان وەرگرتووە.

لە ماوەی 9.10.2023 تا 17.10.2023 بڕی پێنج ملیۆن و 855 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەرێم، لەناو پێنجوێن سێ هەزار خێزان، لە گەرمک چوار هەزار و 685 خێزان، گەرمک – ناڵپارێز سێ هەزار خێزان، لە سەیدسادق 11 هەزار و 35 خێزان و لە رانییەش شەش هەزار و 330 خێزان ئەو نەوتەیان وەرگرتووە.

بڕی نەوتەکە 200 لیترە و نزیکەی 105 هەزار دینار لە هەر خێزانێک وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت و لە ئاییندەیەکی نزیکدا لە ناوشاری سلێمانی و دەوروبەریشی دابەش دەکرێت.

بۆ دابەشکردنی بڕی 200 لیتر نەوت بەسەر ماڵاندا، لە پارێزگای سلێمانی 105 ملیۆن لیتر نەوت پێویستە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەڵێت، داوای ئەو بڕەیان کردووە.

ئەمڕۆ لە رانیە دابەشکردنی نەوتی ساڵی پار دەستیپێکرد

ئەمڕۆ لە رانیە دابەشکردنی نەوتی ساڵی پار دەستیپێکرد