کارئاسانی بۆ جوتیاران دەکات

ناوچەی تاوەگۆزی و بەمۆ بەیەکەوە دەبەسترێتەوە

964+

توانا نەقی

رێگای گوندەکانی ناوچەی تاوەگۆزی لە پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی بەمۆ بەیەکەوە دەبەسترێتەوە کە رێگای چەندین گوند و جوتیاری لەسەرە و بە ئەستەم ئۆتۆمبێل پیادا دەڕوات.

بە قسەی بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە بەهۆی ئەوەی بەشێکی رێگاکە دەکەوێتە سەر پارێزگای هەڵەبجە و بەشێکی سەربە دەربەندیخانە لە پارێزگای سلێمانی، پێشتر ئیهمالی تیادا کراوە و فراوان نەکراوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، بە دیاریکراوی رێگای نێوان گوندی بانی بۆڵان لە ناوچەی تاوەگۆزی لەگەڵ گوندەکانی گمە و پشتە لە ناحیەی بەمۆ چاکدەکرێت و دەبەسترێت بەیەکەوە.

وتیشی، بڕی 24 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە بڕیارەکەشی دەرچووە ماوەتەوە دەستبکرێت بە کارکردن تیایدا کە بەم نزیکانە کاری تیادا دەکەن.

چاکردنی ئەو رێگایە دەبێتە هۆی کار ئاسانییەکی باش بۆ هاوڵاتیان و جوتیارانی ئەو گوندانە و چاوەڕوان دەکرێت جموجۆڵی کشتوکاڵ زیادبکات.

قۆناغێکی رێگای ناوتاق - دەربەندیخان قیرتاوکرا

قۆناغێکی رێگای ناوتاق - دەربەندیخان قیرتاوکرا