شاكر تكریتی. فۆتۆ: ئاژانسەکان
ڤیدیۆ: پاڵه‌وانێكی عێراقی له تایلاند یه‌كه‌م بوو
964+
لارا به‌دره‌دین – به‌یروت “تایبه‌ت به 964”
پاڵه‌وانی عێراقی له یاریی موای تای شاكر تكریتی بردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی به‌سه‌ر ركابه‌ره فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ركابه‌رییه‌كان له تایلاند له پاڵه‌وانیه‌تیی Fight Night 15 شه‌وی رابردوو ئه‌نجام درا و تێیدا شاكر تكریتی توانی له یاریزانی فه‌ڕه‌نسی بامبارا كۆیاتی بباته‌وه.
شاكر، كه ته‌مه‌نی 26 ساڵه، ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌ش كرد و به شێوازێكی هێرشبه‌رانه یاریی كرد.
ئه‌و وه‌رزشوانه عێراقه تا ئێستا 22 بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، له به‌رامبه‌ردا 6 دۆڕانی هه‌یه.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی تایلاند له چه‌ند پێشبڕكێیه‌كی وه‌ك موای تای، كیك بۆكسینگ و هونه‌ره جه‌نگییه‌كان پێكهاتووه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا