رۆژئاوای سلێمانی
مامۆستایانی ناڕازی: بایكۆت ناشكێنین تا به ئامانجه‌كانمان ده‌گه‌ین
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی
ئه‌مشه‌و “دووشەممە 16.10.2023” ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی ناڕازی، كه بایكۆتی ده‌وامی خوێندنیان كردووه، له سلێمانی گردبوونه‌وه و له باره‌ی شكاندنی بایكۆت به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه.
هاوكات دوو له مامۆستایه‌كان بۆ 964 قسه‌یان كرد و رایانگه‌یاند، بایكۆت نه‌شكاوه له ناوچه‌كه‌ی ئه‌واندا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان بانگه‌شه‌یان بۆ كردووه.
یه‌كێك له مامۆستایه‌كان ده‌ڵێت، بایكۆت به‌رده‌وام ده‌بێت تا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی وانه‌بێژ به ئامانجه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی زیاتری مانگێكه له به‌شێكی زۆری هه‌رێمی كوردستان مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بایكۆتی ده‌وامیان كردووه، چونكه داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی نه‌هاتنی شایسته داراییه‌كان له به‌غداوه، ته‌نیا یه‌ك موچه‌ی داوه، كه موچه‌ی مانگی حه‌وته.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا