ئامێرێکی کارەبایی کە بۆ ئەمبوڵانسەکان دابینکراوە و بەکاردێت بۆ گێڕانەوەی ژیان و چالاکردنەوەی دڵ. فۆتۆ: تەندروستی هەڵەبجە
زیاتر لە 33 ملیۆن دینار
مواسەفاتی نوێی تەندروستی بۆ ئەمبوڵانسەکانی هەڵەبجە زیادکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
هەموو ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی هەڵەبجە نوێکرانەوە و بۆ خزمەتی زیاتری نەخۆش مواسەفاتی نوێی تەندروستیان بۆ دابین کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 16.10.2023، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، بڕی 33 ملیۆن و 751 هەزار دینار بۆ تازەکردنەوەی ئەمبوڵانسەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە خەرج کراوە.
لەمەودوا هەر لە ناو ئەمبوڵانسەکاندا پێوانەی شەکر، پەستانی خوێن، لێدانی دڵ و رێژەی ئۆکسجین دیاریی دەکرێت.
لە ناو ئۆتۆمبێلەکاندا مۆنیتەر دابینکرا، کە بۆ زانینی نیشانە ژینگدەگییەکانی نەخۆش بەکاردەهێنرێت.
بە وتەی د. ئازاد مستەفا، لە ناو ئەمبوڵانسەکاندا ئەو ئامێرە کارەباییانە دابینکرا، کە بۆ گێڕانەوەی ژیان و بووژاندنەوەی دڵ بەکاردەهێندرێن.