700 هەزار قوتابی چاوەڕوانن

هەزار و 600 قوتابخانەی سلێمانی مانگێکە دەوامیان تێدا نەکراوە

964+

پێشەوا محەمەد

ماوەی مانگێکە خوێندنی ساڵی نوێ دەستیپێکردووە و هەزار و 600 قوتابخانەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین هێشتا زەنگی دەستپێکی خوێندنیان تێدا لێنەدراوە.

مامۆستایان داوای وەرگرتنی دوو موچە دەکەن بەیەکەوە و تا ئێستاش وەزارەتی پەرەوەردە و دارایی داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکردووە.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، مامۆستایانیش بەو بارودۆخە خۆشحاڵ نین، بەڵام داوای مافی خۆیان دەکەن و ناتواندرێت زۆرییان لێ بکرێت.

وتیشی، “ئەرکی حکومەتی هەرێمە بە تەنگ پڕۆسەی پەروەردەوە بێت و داواکاریی مامۆستایان جێبەجێ بکات بۆ گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن”.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی 700 هەزار قوتابی هەیە و مانگێکی ساڵی نوێی خوێندنیان بێ خوێندن بەڕێ کردووە.

لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە جگە لە قوتابخانەکان تا ئێستا دەوام لە زانکۆکانیش دەستی پێنەکردووە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، نزیکەی 50 قوتابخانەی سلێمانی دەرگایان بۆ قوتابیانی قۆناغی 12 کردووەتەوە و تەنیا وانە بەوان دەڵێنەوە.

چوار هەزار کورسی نوێ بۆ قوتابخانەکانی سلێمانی دابین دە...

چوار هەزار کورسی نوێ بۆ قوتابخانەکانی سلێمانی دابین دەکرێن