ترشیاتی کوردی خواستێکی زۆری لەسەرە

هاتنی سەرما بازاڕی ترشیات فرۆشانی باش کردووە

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، بازاڕی ترشیاتفرۆشان باش دەبێت، یەکێک لە ترشیاتفرۆشەکانی سلێمانی دەڵێت، “وەرزی زستان 180 پلە بازاڕمان دەگۆڕێت”.

هەڵۆ حەمە خالید ترشیاتفرۆش بە 964ی وت، لە وەرزی هاویندا بازاڕی ترشیاتفرۆشی زۆر خراپ دەبێت، چونکە لە بەهارات و ئەو تامانە دروستدەکرێت کە تیژن، بەڵام لە زستاندا خەڵک ئارەزووی زۆری بۆ کڕینی ترشیات و زەیتون دەبێت.

ئەو ترشیاتفرۆشە دەڵێت، وەک کلتوری لێهاتووە، هاوڵاتیان لەگەڵ یەکەم باران بارین خواستیان بەتەواوی بۆ کڕینی ترشیات زیاد دەکات.

لەبازاڕی ترشیاتفرۆشانی شاری سلێمانی، نۆ جۆر ترشیات هەیە و ترشیاتی کوردی لە پلەی یەکەمدا دێت و خواستی زۆری لەسەرە.

نرخی ترشیات لە بازاڕی شاری سلێمانی لە دوو هەزار دینار بۆ حەوت هەزار دینارە.

وەرزی رنینەوەی ترۆزیە و دەیان گەنج کاریان دەستکەوتووە

وەرزی رنینەوەی ترۆزیە و دەیان گەنج کاریان دەستکەوتووە

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی