لە پەلەوەری بەهارەی هەولێر
نمایشە و باوکە کەڵەشێرێک یەک دەفتەری کردووە
964+
رێباز خدر – هەولێر
لە چایخانەی کەوبازانی شاری هەولێر، نمایشی پەلەوەر بەڕێوەچوو، کە بە بەشداری زیاتر لە 40 بەخێوکەری پەلەوەر کە لە چەندین شار و شارۆچکەی جیاواز هاتبوون بۆ بەشداری کردن لە پێشانگاکە.
پەلەوەرەکان لە باوک و وەچەوە، تێکەڵ کراون باوکی یەکێک لەوەچەکان کە مام لالۆ بەخێوی دەکات، بە یەک دەفتەر دۆلار فرۆشرا و دەڵێ، لە هیندستانەوە هێناویەتی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.4.2026، جەلال شێخانی، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە 964 ی وت، ئامانج لە کردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگایانە نیشاندانی پەلەوەری خۆماڵی و جوان و بەهێزە، وە کڕین و فرۆشتنیانە، ئەم شەو تەنیا نمایش بوو و هیچ پێشبڕکێیەکی تێیدا ئەنجام نادرێت.
لالۆ، یەکێک لە بەشداربوەکانی نێو پێشانگەکەیە بە 964 ی وت، من بەشداریم کردوە بە چوار جۆر پەلەوەر، کە بەشێک لەو پەلەوەرانە بە جوجکەیی بەخێوم کردوە و گەورەم کردون لەسەر شێوازی و دەستوری کوردی.
دەشڵێت، لە ماوەی ڕابردوودا کەڵەشێرێکم هەبوو بە یەک دەفتەر دۆلار فرۆشتوومە و ئێستا مناڵەکەی بەخێو دەکەم و ئەویان بۆ فرۆشتن نیە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا