دوو کەس دەستگیر کراون

لە هەولێر دوو بارهەڵگر جگەری قەدەغەکراو گیران

هاوبەش ئەبوبەکر

ئاسایشی هەولێر دەستیگرت بەسەر دوو بارهەڵگری پڕ لە جگەری بەستووی قەدەغەکراوی مریشک، کە خاوەنەکەی دەیویست دەربازی شاری هەولێری بکات.

دوو کەس لەسەر هاوردەکردنی ئەو جۆرە جگەرە و هەوڵدان بۆ ساغکردنەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا، دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.10.2023، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو بارهەڵگرەکە بڕی 225 کارتۆن جگەری مریشکیان تێدابووە و دوای دەستبەسەرداگرتنیان، رەوانەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر کراون.

جگەرەکان بەرهەمهاتووی کارگەی “انتاج” بوون کە کارگەیەکی سعودیە و مریشک بەخێودەکات.