خه‌ریكه كۆنترۆڵ ده‌كرێت
ئاگره‌كه‌ی سۆران دوو برینداری لێكه‌وته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی نادیاره
964+
ئاكام غه‌فور – سۆران
دوای سێ كاتژمێر له هه‌وڵی زۆر، دواجار خه‌ریكه ئه‌و ئاگره‌ی له به‌نزیخانه‌یه‌كی سۆران كه‌وته‌وه، كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت، دوو كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی سۆرانیش بریندار بوو.
عه‌قید یونس به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی سۆران بۆ 964 قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند، خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ن و هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نادیاره، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بڕێكی زۆری سووته‌مه‌نی له ئه‌مباره‌كانی به‌نزیخانه‌كه هه‌بووه، بۆیه دره‌نگ توانیان له كۆنتڕۆڵكردنی نزیك ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، دوو كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانیی سۆران بریندار بوون، به‌ڵام مه‌ترسیان له‌سه‌رنییه و گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران.
ئه‌مشه‌و ئاگرێك له به‌نزیخانه‌ی باوكی دیاری له سۆران و له‌سه‌ر رێگای جوندیان هه‌ڵگیرسا و به پێی زانیارییه‌كان زیاتر له 50 هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نی سووتاوه و زیانێكی زۆر به به‌نزیخانه‌كه گه‌یشت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا