لە ئەمڕۆوە بەردەوام دەبێت
شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی ناشتنی نەمامی راگەیاند
964+
پێشەوا محەمەد
شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی ناشتنی نەمامی راگەیاند و داوا لە فەرمانگە و قوتابخانە و دامەزراوەکان دەکات رووبەرە سەوزنەکراوەکانیان بە ناشتنی دار و نەمام سەوز بکەن.
هەڵمەتەکە لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11.10.2023ـەوە دەستیپێکردووە و ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئێستا وەرزی ناشتنی دار و نەمامە و هەڵمەتەکەش بۆ زیاترکردنی رێژەی سەوزاییە لە سنووری سلێمانی و دەوروبەریدا.
وتیشی، “وەک شارەوانی بە پێی پێویست و توانا دار و نەمام بۆ هەر فەرمانگە و قوتابخانە و دامەرزراوەیەک دابین دەکەین کە داوای بکەن و سەوزایی پێ دروست بکەن”.
رێژەی ستانداردی جیهانی بۆ سەوزایی بەپێی رێکخراوی فاوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەر شارێک نابێت لە 25٪ کەمتر بێت، سلێمانی رێژەکەی 12%ـیە و هەندێک شوێنیشی هەیە کەمێک زیاترە.