دوو هەزار وەرزشوانی ئامێدی بێبەشن لە یاریگا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

قەزای ئامێدی نزیکەی 120 هەزار کەسی تێدا دەژین و نزیکەی دوو هەزار وەرزشوانی کوڕ و کچی هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا بێبەشن بوونی یاریگایەکی شایستە لە قەزاکەدا کە یاری تیادا بکەن.

لە قەزای ئامێدی تەنیا دوو یاریگا هەیە و هەردووکیان بەکەڵکی یاری کردن نایەن.

پیران محمد سەعید، بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی ئامێدی بە 964ـی وت، “ئێمە لە قەزای ئامێدی یاریگایەکی تۆپی پێمان هەیە و یاریگایەکی داخراو، بەڵام چەند ساڵێکە هیچ یاریەک لەم دوو یاریگادا ناکرێت، لە سالێ 2009 یاریگای مێرستەک کە یاریگای تۆپی پێیە لە ئامیدی دروست کرا، بەڵام هەر لەسەرەتاوە بە کەڵکی یاری کردن نەهاتووە و لەلایەن بەڵێندەر و وەبەرهێنەوە فێڵی تیادا کراوە.

وتیشی، یاریگاکە تەواو وێران بووە و بەکەڵکی یارکردن نەماوە، یاریگا داخراوەکەش لە ساڵی 2000 دروستکراوە و لە 2005 نۆژەنکراوەتەوە، بەڵام لە دوای ساڵی 2014 و هاتنی ئاوارەکانی شنگا بۆ ئەو ناوچەیە بە تەواوی ئەو یاریگایەش تێکچووە بەکەڵکی یاریکردن نایەت.

لە ئیستادا لە قەزاکانی ئاکرێ و بەردەڕەش و هەروەها ناوەندی دهۆک بڕیاری نۆژەنکردنەوەی یاریگاکان دراوە و دەستیان پێکردووە و بەڵام لە قەزای ئامیدی تاوەکو ئیستا وەکو خۆیەتی هیچ بڕیارێک بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ئەو یاریگانە نییە.

وارشین سلێمان، قایمقامی ئامێدی بە 964ـی وت، ئەوان لەگەڵ پارێزگای دهۆک لە هەوڵدان و لە پلانیاندایە هەردوو یاریگاکە سەرلەنوێ دروستبکەنەوە و کێشەی وەرزشوانانی ناوچەکە چارەسەر بکرێت، بەڵام کێشەی بودجەیان هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی