داوای لێکۆڵینەوە دەکەن

چەند دوکانێکی بازاڕی لەنگەی کەرکوک سووتان

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چەند دوکانێکی بازاڕی جووت قاوە و بازاڕی لەنگەی کەرکوک کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە دوکانەکان گەیاند.

یەکێک لە دوکاندارەکان بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “ئەوە دوو ساڵە لە هەمان کاتدا کە بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانمان گەرمە ئەو دوکانانە دەسوتێن، داوای لێکۆڵینەوە دەکەین”.

پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە دەڵێت، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام هێشتا نازانرێت هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە.

یەکێک لە دوکاندارەکان دەڵێت، “زیانی 10 دەفتەر دۆلارمان بەر کەوتووە”.

کەرکوک دەرسی لە حەمدانیە وەرگرتووە و خۆی ئامادە دەکات

کەرکوک دەرسی لە حەمدانیە وەرگرتووە و خۆی ئامادە دەکات