وەک سوپەری ئیسپانیا

سعودیه‌ جامی سوپه‌ری ئیتالیای كڕی

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یارییه‌كانی جامی سوپەری ئیتالیا لە خولی داهاتووی خۆیدا له‌ سعودیه‌ بە بەشداریی 4 تیپ بەڕێوەدەچێت، هاوشێوەی جامی سوپەری ئیسپانیا.

تۆڕی توتۆ مێرکاتۆی ئیتالی بڵاویكرده‌وه‌، جامی سوپەری ئیتالیا لە ماوه‌ی 20-26ی كانوونی دووه‌می 2024 له‌ سعودیه‌ دێته‌ ئه‌نجامدان.

یانەکانی ناپۆلی، ئینتەرمیلان، لازیۆ و فیۆرێنتینا بەشداریی تێدا ده‌كه‌ن، به‌ گوێره‌ی تیروپشكی خوله‌كه‌ش له‌ قۆناغی پێش كۆتایی ئینتەرمیلان رووبەڕووی لازیۆ دەبێتەوە، ناپۆلیش به‌رامبه‌ر فیۆرێنتینا یاریی ده‌كات، براوەی یارییه‌كان بۆ یاریی كۆتایی سه‌رده‌كه‌ون.

ئینتەرمیلان له‌ دواوه‌شانی جامی سوپەری ئیتالیا، كه‌ هه‌ر له‌ سعودیه‌ كرا، نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ 3-0 گۆڵ له‌ میلانی برده‌وه‌.

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی ئەوە دەکەن سعودیە پارەیەکی زۆر دەداتە دەستەی خولی ئیتالیا بەرامبەر بەڕێوەچوونی جامی سوپەر لە وڵاتەکەیدا.