كه‌ركوكیشی گرتووه‌ته‌وه
سێ هەزار حەوزی ماسی تێكدران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له عێراق ماوه‌یه‌كه تێكدانى حه‌وزى ماسی نایاسایی ده‌ستیپێكردووه، كه به‌شێكیان كه‌وتوونه‌ته سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك.
خالید شەماڵ، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، به میدیا فه‌رمییه‌كانى عێراقى راگه‌یاندووه، تاكو ئێستا سێ هه‌زار حه‌وزى ماسیان تێكداوه.
وتیشی “ئه‌و حه‌وزه ماسیانه زیانێكی زۆریان بە ئاوی رووبارەكان گەیاندووه، بۆیه بڕیارى تێكدانیان جێبه‌جێ كراوه”.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، پارێزگای بەغدا زۆرترین رێژەی حەوزی نایاسایی تێدا بووە، كە رووبەرەكەی نزیكبووە لە 20 هەزار دۆنم، دواتر پارێزگاكانی سەڵاحەدین، بابل، واست، كەركوك، نەجەف، كەربەلا، بەسرە و دیالە.
به قسه‌ى ئه‌م وتەبێژە، له‌وه‌ته‌ى حه‌وزه ماسییه‌كانیان تێكداوه، زیاتر لە یەك ملیار مەتر سێجا ئاو زیادی كردووە، كه پێشتر به‌هۆیانه‌وه كه‌می كردبوو.
له سنوورى پارێزگاى كه‌ركوكیشدا ژماره‌یه‌ك حه‌وزى ماسی به‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه‌وتوون، به‌ڵام ئامارێكی فه‌رمى له‌به‌رده‌ستدا نییه كه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ند حه‌وز تێكدراون.
پێشتر به‌شێكی زۆرى ماسیفرۆشى قه‌زاكانى داقوق و دوزخورماتوو، به‌ر ئه‌و شاڵاوه‌ى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه‌كانى ئاوى عێراق كه‌وتبوون و حه‌وزه‌كانیان تێكدرابوو.
دیار عەبدوڵا بەرپرسی بەشی ئاودێریی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند بوو، بڕیارەکە لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقەوە دەرچووە و تا ئێستاش زیاتر لە 100 حەوزی ماسی تێكدراون.