یانەی دهۆک لە خولی کوردستان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بەهۆی دروستبوونی شەڕێک بڕیاریانداوە
یانەی دهۆک چوارشه‌ممه بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
یانه‌ی دهۆك له قسه‌كانی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان تووڕه‌ن و رایانگه‌یاندووه، به‌شداریی خولی نایابی كوردستان ناكه‌ن، به‌ڵام بڕیاری كۆتایی چوارشه‌ممه یه‌كلاده‌بێته‌وه.
دوای ئەوەی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی یانەی دهۆک کرد و وتی، یانه‌كه به بڕیاری خۆیان ناتوانن به‌شداریی خولی كوردستان نه‌كه‌ن، یانه‌ی دهۆك ئه‌م قسانه‌یان به سووكایه‌تی به یانه‌كه‌یان ده‌زانن و ده‌ڵێن به‌شداریی وه‌رزی نوێی خولی كوردستان ناكه‌ن.
یانه‌ی دهۆك له كۆتایی وه‌رزی رابردووه‌وه رایانگه‌یاندووه به‌شداریی خولی نایابی كوردستان ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای رووداوه‌كانی یاریی كۆتایی جامی كوردستان له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری.
عه‌بدوڵا جه‌لال سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك به 964ی راگه‌یاند، “چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی یانه‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌وێ بڕیاری كۆتایی له باره‌ی به‌شداریكردن له خولی كوردستان ده‌ده‌ین”.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، “ئێمە پێش پێنج مانگ بڕیاری خۆمان داوە، کە لە خولی نایابی کوردستان به‌شداریی نه‌كه‌ین، چونكه لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداوه‌كانی یاریی كۆتایی جامی كوردستان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو”.
یانه‌ی دهۆك وه‌رزی رابردوو له یاریی كۆتایی جامی كوردستان به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دۆڕا، یارییه‌كه له هه‌ولێر كرا و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی به‌دوادا هات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا