پلەکانی گەرما تا 5 پلە نزم دەبنەوە

کەش خۆش دەبێت و نمە باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینییەکانی کەش و هەوا ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان و بە تایبەت پارێزگای دهۆک بۆ هەوری تەواو و نمەبارانیشی لەگەڵ دەبێت.

هەربەپێی پێشبینییەکان سبەینێ سێشەممە لە دوو پلە تا پێنج پلە فێنکتر دەبێت، سبەی دوای نیوەڕۆیەکەی لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمە باران هەیە.

دوو شەممە 9.10.2023
کەش/ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور,لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە کاتەکانى ئێوارەدا, لەگەڵ نمە بارانى کەم لە سەر بەشێک لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک لە ئێوارە و شەودا .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوەلەتۆمارەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.

پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمجۆرەیە:

هەولێر: 33 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 31 پلەى سیلیزى
دهۆک: 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 23 پلەى سیلیزى
سۆران : 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى

سبەى سێ شەممە 10.10.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو, باران بارین لە سەر ناوچە جیا جیا کان بەشێوەى نمە باران دەبارێت لەکاتەکانى بەیانى بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییە .
لە دواى نیوەڕۆ ئاستى دابارین کەمێک زیاتر دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان, سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە ئەگەرى نمە بارانێکى کەمى هەیە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2 – 5) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى
دهۆک: 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
سۆران : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 34 پلەى سیلیزى