هەرسێ یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی عێراق. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سێیەم مەدالیا
سێ كورد له ئۆڵمپیادی ئاسیا مه‌دالیای برۆنزیان برده‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ڵبژارده‌ی كاراتێی عێراق، به‌شدار له ئۆڵمپیادی ئاسیا له چین، مه‌دالیای برۆنزیان به‌ده‌ستهێنا، كه سێ یاریزانی كورد له تیمه‌كه‌ن و ئه‌وان توانیان مه‌دالیاكه ببه‌نه‌وه.
له ركابه‌ریی تیم له كاراتێ و له ركابه‌ریی “كاتا” عێراق توانی پله‌ی سێیه‌م بباته‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆنك كۆنگ به‌ده‌ستهێنا.
عێراق یارییه‌كه‌ی به 41.8 -40.6 خاڵ برده‌وه.
هه‌رسێ یاریزانی كورد “بینه‌ر مسته‌فا، په‌ژار مه‌هدی و یوسف سه‌لام” تیپی عێراقیان پێكهێناوه و پله‌ی سێیه‌م و مه‌دالیای برۆنزیان برده‌وه.
ئه‌مه سێیه‌م مه‌دالیای برۆنزی عێراق بوو له ئۆڵمپیادی ئاسیا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌یف تاهیر له تایكواندۆ و عه‌لی قاسم له بۆكسێن توانیان دوو مه‌دالیا ببه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر سێ یاریزانه كورده، یاریزانی ئه‌كادیمیای كاراتێی خورماڵن.