چەند پارچەیەکی ئۆتۆمبێل کە بە تۆمەتبارەکان گیراوە. فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی
پاچەی ئۆتۆمبێلەکانیان فرۆشتووەتەوە
دوو کەس لەسەر دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل دەستگیر کران
هاوبەش ئەبوبەکر
بە تۆمەتی دزینی پارچەی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازی هوانەی شاری سلێمانی، دوو کەس دەستگیر کران.
تۆمەتبارەکان له ناوچه‌ی پیشه‌سازی هوانه‌ی شاری سلێمانی پارچه‌ی ئۆتۆمبێلیان دزیوه و له ناوچه‌ی پیشه‌سازی سه‌یدسادق فرۆشتویانه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8.10.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارەکان لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق دەستگیر کراون و چه‌ندین پارچه‌ی ئۆتۆمبێلیان پێبووە.
سەرەتا هێزه‌كانی پۆلیس گومانیان له‌دوو تۆمه‌تبارەکە كردووە کە چه‌ندین پارچه‌ی ئۆتۆمبێلی دزراویان پێیه و هه‌وڵی ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، دواتر گومانەکە راست دەرچووە و خۆیان تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
تۆمه‌تبارەکان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و به‌پێی مادده‌ی 446 له یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.