سەرما وا زوو نایەت
پلەکانی گەرما بەرز بوونەوە
964+
توانا نەقی
وادیارە پلەکانی گەرما نیازیان نییە بە تەواوی دابەزن و کەشەکە بەرەو ساردی ببەن، بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا پلەکانی گەرما تا سێ پلە بەرزتر دەبنەوە.
بەشی پێشبینی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما 1 – 3 پلە لەچاو دوێنێدا بەرزتر دەبنەوە و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
بەرزترین پلە لە گەرمیان بە 37 پلە و نزمترین لە حاجی ئۆمەران بە 29 پلە تۆمارکراوە.
یەکشەممە 8.10.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە و هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت.
خێراىی با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تـــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.سبەى دووشەممە 9.10.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت.
خێراىی با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک: 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 33 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 29 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 37 پلەى سیلیزى