هه‌ولێر و دهۆك به‌شدار نه‌بوون
یاریزانێکی دوزخورماتوو بووه یه‌كه‌مى مشته‌كۆڵه‌ى عێراق
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
یاریزانێکی کوردی دانیشتوی دوزخورماتوو له یارى مشته‌كۆڵه له‌سه‌ر ئاستى عێراقدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
محەمەد کەنعان یاریزانی مشتەکۆڵە بە 964ی وت، “پاڵه‌وانیەتیەكه ماوەی چوار مانگە بەردەوامە و ئەمڕۆ یاری کۆتایی ئه‌نجامدرا كه 150 یاریزان مابوونه‌وه و پله‌ى یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا”.
ئەو یاریزانە دەڵێت، “دواى كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه بەڵێنی کردنەوەی کەمپێکی مەشق و راهێنان لە وڵاتی ئێران دراوه، بۆ ئەو یاریزانانەی كه بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌ستنیشانکراون، ماوەی مانگێک له‌و كه‌مپه مه‌شق بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ش ده‌برێینه وڵاتى میسر بۆ بەشداری کردن لە پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی”.
باسی له‌وه‌شكرد، له پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ى مشته‌كۆڵه‌دا یاریزانان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا بەشداریان تێداکردبوو جگە لە شاره‌كانی هەولێر و دهۆک.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن