جیرۆم بۆاتینگ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
کێشەی بەرگری
بایرن میونشن بواتینگ وه‌رناگرێته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوەی جیرۆم بۆاتینگی بەرگریکاری پێشووی نێودەوڵەتی بۆ تیپەکەی یەکلاکردەوە.
بایرن میونشن نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر بانگهێشتی بواتینگی کردبوو، كه بێت له‌گه‌ڵ تیپه‌كه هه‌فته‌یه‌ك مه‌شق بكات و ئه‌گه‌ر ئاستی باش بێت، بگه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه.
بواتینگی ئه‌ڵمانی دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانه‌ی لیۆنی فەرەنسی، پەیوەندی بە هیچ تیپێکەوە نه‌كردووه و بێ یانه‌یه.
یانە ئەڵمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، جیرۆم بۆاتینگ ناگەڕێتەوە بۆ تیپەکە و بڕیاره‌كه‌یان به یاریزانه‌كه‌ش راگه‌یاندووه.
یانه‌ی باڤاری ده‌ڵێت، ئێستا دایۆت ئۆپامێکانۆ و مین جای کیم یاریی دەکەن بەبێ ئەوەی هەست بە هیچ ئازارێک بکەن، هه‌روه‌ها ماتیاس دی لیخت لە پێکان چاک دەبێتەوە، ئەمەش مانای وایە قەیرانەکانی هێڵی بەرگری یانه‌كه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت.
بوایتنگی تەمەن 35 ساڵ، لە ساڵی 2011 تا 2021 یاری بۆ یانەی بایرن میونشن کردووە، لەگەڵیدا هەموو نازناوێکی بەدەستهێناوە، لە ناویاندا دوو جار “سێ نازناو”ی لە ساڵانی 2013 و 2020.