بەربەست و تاسەی سەر شەقامێک - وێنە: 964
ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی وا دەڵێت
“ناتوانرێت لەبەردەم قوتابخانەکانی سلێمانی تاسە دروست بکرێت”
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە ناتوانن کەس ناتوانێت لەخۆیەوە تاسە دروست بکات، هاوکات بەهۆی نەبوونی پێداویستیەکانی دروستکردنی تاسە لە زۆر شوێن دروستکردنی تاسە وەستاوە.
هەرێم ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، “بەهۆی نەبوونی پێداویستی ناتوانرێت تاسەی نوێ لەبەردەمی قوتابخانە و شەقامەکان دابندرێت، تەنیا دەتوانین هێڵی پەڕینەوەکان نوێ بکەینەوە”.
سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت تاسە لەبەردەم ماڵەکانیان دابنێن، بەڕێوەبەری ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، با پەیوەندی بکەن بە ژمارە 188-ەوە، لیژنەیەک لە ئەندازەی هاتوچۆ دەچێتە شوێنەکە، گەر گونجاو بێت بۆ دانانی تاسە ئەوا بڕیاری لێدەدرێت، گەر هاوڵاتییەکە بیکڕێت بۆی دادەنێن و گەر نەیکڕێت دەخرێتە پلانەوە.
بەپێی پلانی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی، دوو جۆر تاسە دادەنرێت، تاسەی قیر بەپێی گونجاوی شوێنەکە و تاسەی پلاستیکی، جۆرێک تاسەی پلاستیکی هەیە رەقە و شێوەیەکی چوارگۆشەی هەیە، ئەوە بە هەمو شێوەیەک قەدەغەیە و لە هەر شوێنێک دابنرێت لادەبرێت، ئەمە بەوتەی هەرێم ئیسماعیل.