باڵغبوونی پێشوەختە روودەدات

توێژینەوە: تەماشاکردنی شاشەکان توانای وەچەخستنەوە کەمدەکاتەوە

964+
ژووری هەواڵ

لە توێژینەوە نوێیەکاندا بە نزیکەیی ئەوە سەلمێندراوە کە تەماشاکردنی شاشەی مۆبایل و تابلێتەکان دەبێتە هۆی پێگەیشتن (باڵغبوون)ـی پێشوەختە و ئەوەش لە داهاتوودا کاریگەری نەرێنیی لەسەر توانای وەچەخستنەوە دادەنێت.

ئەم دەرەنجامە لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی ئەوروپا بۆ بواری هۆرمۆناتەکان (the European Society of Endocrinology)، بڵاوکراوەتەوە.

پوختەی قسەکەیان ئەوەیە، خانەکانی جەستەی منداڵان بچوکتر و ناسکترە لە گەورەکان، کاتێک هەر لە تەمەنێکی کەمەوە تەماشای شاشەکان دەکەن ئەوا کاریگەری ئەو رۆشناییەی دەچێتە بیناییانەوە نەرێنی دەبێت لەسەر ئیشکردنی هۆرماناتەکانیان، ئەوەش دەبێتە هۆی زوو پێگەیشتن و دواجاریش کەمبوونەوەی توانای وەچەخستنەوە لە داهاتوودا.

زووپێگەیشتن پرۆسەیەکە تێیدا چەندین بەش و ئۆرگانی جەستە بەشدار دەبن، گۆڕانکاری گەورە لە جەستە و دەنگ و حەزەکانی منداڵەکەدا روودەدەن.

کۆمەڵەکە رێنمایی باوک و دایکان دەکات و دەڵێت، ئەگەرچی لەم سەردەمەدا رەنگە کەمێک قوورس بێت لەیەکجیاکردنەوەی منداڵ و شاشەکانی دەستیان، بەڵام دەبێت بەرنامەیان بۆ دابنرێت، نابێت هەمیشە خەریکی ئەو شتانە بن، بەڵکو جار جار بچنە بەر هەتاو و خۆیان بە یارییە سروشتییەکانەوە سەرقاڵ بکەن.

چەمچەماڵ دەبێتە خاوەن یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان

چەمچەماڵ دەبێتە خاوەن یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان