دیمه‌نێك له دروستكردنى رێگاكه.. وێنه قایمقامیه‌تى چۆمان
دەیان جوتیار لێی سودمەند دەبن
له كوێستانه‌كانى چۆمان بۆ یه‌كه‌مجار رێگایه‌ك بۆ جوتیاران دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كوێستانه‌كانى سنوورى قه‌زاى چۆمان بۆ یه‌كه‌مجار رێگایه‌ك بۆ جوتیارانى ئه‌و سنووره دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته كارئاسانى بۆ هاتوچۆیان و ساغكردنه‌وه‌ى به‌روبومه‌كانیان.
درێژى رێگاكه دوو كیلۆمه‌تره و لە گوندی ناوەندەی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران ده‌ستپێده‌كات بۆ ئه‌و زه‌ویه كشتوكاڵیانه‌ى جوتیاران كه كه‌تووه‌ته كوێستانه‌كانى ئه‌و سنووره.
عه‌بدولوه‌هاب مه‌حمود، بەرێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران به 964ـى وت، به پێویستیان زانیوه ئه‌و رێگایه بۆ جوتیارانى سنووره‌كه‌یان دروست بكرێت، كه ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه كاری تێدا ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئێستا پڕۆژه‌ى رێگاكه له ته‌واوبووندایه و له‌م رۆژانه ده‌كرێته‌وه”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه له ئێستادا ئه‌وان ته‌نیا ده‌توانن رێگاكه وه‌ك فراوانكردن دروست بكه‌ن و پلانى ئه‌وه‌یان نیه قیڕتاو یان چه‌ورێژ بكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى حاجى ئۆمه‌ران به 964ـى داوه، زیاتر له 100 جوتیار سوودمه‌ندى ئه‌و رێگایه ده‌بن كه ساڵانه به‌روبومى جۆراوجۆر له‌و زه‌ویانه‌یان ده‌چێنن.