پەروازیش لەوێ بوو
یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی عیراق بەڕێوەچوو
+964
پەرستۆ ساڵح
بە بەشداری ژمارەیەک ئەستێرە و هونەرمەندی میسر و جیهانی عەرەبی، یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو، پەرواز حوسێنیش وەک هونەرمەندێکی کورد ئامادەبوو.
هونەرمەندی عیراقی شەزا حەسون یەکێک بوو لە رێکخەر و سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە و ئامانجیان رێزلێنان لە هونەرمەندانی عەرەب و عێراقی بوو لە شەوێکی ناوازەدا کە بە “هەزار و یەک شەوە” وەسفیان کردووە .
یەکێک لەو خانمە هونەرمەندانەی بانگهێشتی فێستیڤاڵەکە کرا وەک کوردێک، پەرواز حوسێن بوو، لە هەمانکاتدا پاڵێورابوو لە نێوان چەند هونەرمەندێکی عیراقی وەک دەنگخۆشترین هونەرمەند و لەناو فێستیڤاڵەکەدا بە کوردی لەسەر شانۆ گۆرانی پێشکەش کرد.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندان چالاکی هونەری و گۆرانی نمایشکران و باشترینەکان لەسەر ئاستی عێراق لە بوارەکانی موزیک و دراما و سینەما خەڵاتکران.
هاوکات سەرکەوتووەکان بە چاودێریی لیژنەیەکی هونەری، کە لە حەوت ئەندام پێکهاتبوون و لەگەڵ دەنگی خەڵک دیارییکران.
هەردوو ئەکتەر ئەلیکساندەر عەلوم و بەراء زوبەیدی بوونە براوەی یەکەم وەک باشترین ئەکتەری گەنجی ژن و پیاوی عیراقی، هاوکات بەکر خالید هاوسەری میدیاکاری عیراقی وەک باشترین ئەکتەری یاریدەدەر.