بۆچی کەرکوک و گەرمیان بۆ فێستیڤاڵی ئاوازی گەڵان میوانداری نەکرابوون؟

964+

ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی چەند هونەرمەندێک لەشاری کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان رەخنەیان هەبوو لە رێکخەرانی فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی کە داوەتنامەیان بۆ نەچووە، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە وەڵامی ئەو رەخنانە دەداتەوە.

گۆران عەلی کەریم، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “بەڵێ داوەتنامەمان بۆ هونەرمەندانی کەرکوک و گەرمیان لە شارەکە نەناردووە، لەبەر ئەوەی بەشی زۆری هونەرمەندانی ئەو دوو ناوچەیە لە سلێمانی دەژین و لە فێستیڤاڵەکە بەشداربوونە”.

سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان ئەوەش دەڵێت، “بەهۆی بارودۆخی دارایی ئەو گروپ و هونەرمەندانەشی داوەتکراون، پێمان وتوون ناتوانین خەرجی مانەوە و خواردن دابین بکەین، تەنیا هێندە نەبێت هاوڕێیەکمان کە هۆتێلی هەیە بەخشیویەتی بە میوانەکان بۆ مانەوە”.

فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان رۆژی 8.9.2023 لە شانۆی رۆمانی پارکی هەواری شار لە سلێمانی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار بەردەوام بوو، ئەمڕۆ دووشەممە کۆتا رۆژی فێستیڤاڵەکەیە، هونەرمەندانی کورد بە هەموو زاراوەکانەوە لەگەڵ عەرەب و تورک و فارس و ئازەری و ئەرمەنی بەشداریان کردبوو.

سلێمانی بۆ ماوەی چوار رۆژ گوێ لە ئاوازی گەلان دەگرێت

سلێمانی بۆ ماوەی چوار رۆژ گوێ لە ئاوازی گەلان دەگرێت