زلاتان و گواردیۆلا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بزانە چی لێکردووە
زلاتان: حیسابم بۆ گواردیۆلا نه‌كردووه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ جارێكی دیكه به قسه گه‌وره‌كانی ده‌ركه‌وته‌وه و هه‌ندێك نهێنیی ژیانی وه‌رزشی ئاشكرا كرد.
زلاتان به‌شداریی به‌رنامه‌كه‌ی پێشكه‌شكاری ناسراو پێرس مۆرگانی كرد و باسی ئه‌وه‌ی كرد، كاتێك چووه‌ته یانه‌ی بارسێلۆنا، گواردیۆلای راهێنه‌ر پێی گوتوه ئاگاداربە، یاریزانانی بارسا به ئۆتۆمبێلی فێراری نایه‌ن بۆ مه‌شق، زلاتانیش ده‌ڵێت، یاساكه‌ی گواردیۆلام شكاند و چووم ئۆتۆمبێلێكی فێراریم كڕی و چوومه مه‌شقه‌كان.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد، له ته‌مه‌نی 17 ساڵی ئارسین ڤینگه‌ری راهێنه‌ری پێشووی ئارسیناڵ پێی وتوه وه‌ره با تاقیكردنه‌وه‌ت بۆ بكه‌ین، ئه‌ویش پێی وتوه من تاقیكردنه‌وه ناكه‌م، چونكه من باشترین یاریزانم.
زلاتان وه‌رزی رابردوو له ته‌مه‌نی 41 ساڵی وازی له یاریكردن هێنا.
زلاتان پێشتریش له كتێبه‌كه‌ی “من زلاتانم” به فراوانی باسی گواردیۆلای كردووه و ئاشكرای كردبوو، گواردیۆلا ماوه‌ی شه‌ش مانگی قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانی تیپه‌كه بوو.