ریال مەدرید و بارسێلۆنا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
مەسەلەکە تەشهیرە
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا سكاڵا دژی پۆلیس تۆمار ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی ئیسپانیا خۆش نابێت، كه تۆمه‌تی پێدانی به‌رتیلی داوه‌ته پاڵ سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید فلۆرێنتینۆ پێرێز.
فێلاریخۆ، به‌رپرسێكی پۆلیسه له ئیسپانیا و له لێدوانێكدا بۆ رادیۆیه‌كی ئیسپانیا گوتویه‌تی، سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌رتیلی داوه به ناوبژیوانان دژی یانه‌ی بارسێلۆنا.
ئیداره‌ی ریال مه‌درید بڕیاری دا سكاڵا له‌سه‌ر فێلاریخۆ تۆمار بكات و ده‌بێت بیسه‌لمێنێت چۆن به‌رتیل دراوه.
ئه‌و كابرایه باسی یانه‌ی بارسێلۆناشی كردووه و ده‌ڵێت، كه‌سانی نزیكی لاپۆرتای سه‌رۆكی ئێستای یانه‌كه، زانیاری له‌سه‌ر ساندرۆ رۆسێلی سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه به پۆلیس داوه، كه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی رووبه‌ڕووی دادگا كرایه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆناش بڕیاریانداوه سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس تۆمار بكه‌ن.