قائیمقامی قەزای باتوفا: شەرمە میوانەکانمان لە دەرەوە نان بخۆن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
نه‌ریتێكى كۆمه‌ڵایه‌تى له قه‌زاى باتوفاى ده‌ڤه‌رى دهۆك هه‌یه، هه‌ر میوان و رێبوارێك رێی بكه‌وێته ئه‌و شارۆچكه‌یه، كه‌مترین جار سه‌ردانى چێشتخانه‌كان ده‌كات، خەڵکەکە دەیبەنەوە بۆ ماڵی خۆیان، ئەمە قائیمقامیش پشتیوانی لێدەکات، بووەتە هۆی ئەوەی چێشتخانەکانی ئەو دەڤەرە سەردانکەریان نەبێت.
فەەرهاد مەحمود، قائیمقامی قەزاکە ده‌ڵێت، “به‌لاى ئێمه‌وه شه‌رمه میوانێك بێته باتوفا و له چێشتخانه‌كان نان بخوات”.
وتیشی، “ئێمە کۆمەڵگەیەکی کۆمەڵایەتین، کە یەکێک سەردانی ئێرەى کرد شه‌رمه رێگه بده‌ین له ده‌ره‌وه نان بخوات، بۆیە هەموو ماڵێکی باتوفا بووه‌ته چێشتخانه بۆ ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى ئه‌و شاره ده‌كه‌ن”.
+964 ده‌زانێت، یەکەم چێشتخانه لە ساڵى ١٩٧٨ له قەزای باتوفا له‌ژێر كه‌پرێك كرایه‌وه و هیچ ناوێكی نه‌بوو، خاوەنەکەی ناوى موحسین شه‌رنەخی بوو، بابه‌ته‌كانى کەباب و دڵ و تکەی گوشت و مریشک، برنج و مه‌ره‌گەى دەفروشت.
ده‌گێڕنه‌وه، محه‌مه‌د تاهیر، کەسایەتی ناوداری شاری باتوفا و ئاغای عەشیرەتی گولییەکان، هەر لە حەفتاکانەوە نەیدەهێشت ئه‌و میوان و رێبوارانه‌ى ده‌چوونه باتوفا، بچنه چێششتخانه و و تێله‌كانى ناو شار، یه‌كسه‌ر ده‌یبردنه‌وه دیوه‌خانه‌كه‌ى، له‌وكاته‌وه ئه‌و نه‌ریته له‌ناو باتۆفییه‌كان بووه‌تە دیارده و تاوەکو ئێستاش به‌رده‌وامه.
باتوفا، یەکێکە لەو قەزایانەی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیه، نزیکەی ٣٥ کیلومەتر لە زاخۆ دوورە، ژمارەی دانیشتوانه‌كه‌ى نزیکەی ٢٦ هه‌زار کەسە.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى +964 له ئێستادا ته‌نها شه‌ش چێشتخانه له باتوفا هه‌ن، دووانیان بچووك و چواریشیان گه‌وره‌ن، خاوەن چێشتخانه‌كانیش هه‌میشه به‌گله‌یین، كه به‌هۆى ئه‌و نه‌ریته‌ى له‌و شاره هه‌یه، ئه‌وانى بێكار كردووه، بۆیه زوو زوو تابلۆیه‌ك له‌سه‌ر چێشتخانه‌كان هه‌ڵده‌واسرێ و لێى ده‌نووسرێت، “ئه‌م چێشتخانه‌یه بۆ فرۆشتنه”.