گومان هەیە

مێسی بۆچی یاریی ناكات؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یارینه‌كردنی لیۆنێل مێسی له‌ چه‌ند یاریی رابردووی یانه‌ی ئینته‌رمه‌یامی، بووه‌ته‌ جێی پرسیار و گومان و هانده‌رانی یانه‌كه‌ش ناڕازین.

مێسی له‌ یاریی شه‌ممه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر نیویۆرك سیتی به‌شداریی نه‌كرد و راهێنه‌ر له‌ لیستی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی دووریخسته‌وه‌.

مێسی له‌ مانگی رابردوو له‌ 5 یاریدا به‌شداریی نه‌كرد، كه‌ یه‌كێكیان یاریی ئه‌رجه‌نتین بوو.

هێشتا هیچ هۆكارێكی روون بۆ ئه‌م دابڕانه‌ی مێسی نییه‌ و راده‌ی پێكانه‌كه‌شی دیار نییه‌، هه‌روه‌ك راگه‌یاندراوه‌ تووشی ماندووبوونی زۆری ماسولكه‌كانی بووه‌.

تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری ئینته‌ر مه‌یامی ده‌ڵێت، دابڕانی مێسی به‌هۆی كاریگه‌ریی پێكانێكی پێشوویه‌تی، به‌ڵام به‌ دڵنیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یاریكردن، به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی پزیشك ده‌كه‌ین و ناتوانین سه‌ركێشی بكه‌ین.

ئینته‌ر مه‌یامی به‌رامبه‌ر نیویۆرك سیتی به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوو، جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ ناڕازین له‌وه‌ی مێسی یاریی ناكات.

مێسی یاریی نه‌كرد و ئینته‌رمه‌یامی نازناوه‌كه‌ی له...

مێسی یاریی نه‌كرد و ئینته‌رمه‌یامی نازناوه‌كه‌ی له‌ ده‌ست دا