خۆراك و خواردنه‌وه‌ و پاككه‌ره‌وه‌ن

له‌ باسرمه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لى به‌سه‌رچوودا گیرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لیژنه‌یه‌‌كی هه‌میشه‌یی له ‌ناحیه‌ى باسرمه‌ هه‌یه‌ چاودێری بازاڕ ده‌كات، ئه‌مڕۆش له‌ ئه‌نجامى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ماده‌ و كه‌لوپه‌لى به‌سه‌رچوودا گرتووه‌.

ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه‌، به‌ 964ـى وت، هه‌فتانه‌ چه‌ند جارێك لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانى شوێنكاره‌كانى ناحیه‌ ده‌كه‌ن و چاودێرییان به‌سه‌ر بازاڕه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌.

وتیشی “ئه‌مڕۆ سه‌ردانى چه‌ند شوێنكارێكیان كردووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر ماده‌ى به‌سه‌رچوودا گرتووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و شوێنكارانه‌ى سه‌رپێچیكردنه‌كانیان دووباره‌ بێت لێپرسینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

به‌ پێی دیمه‌نى ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه‌ ناحیه‌ى باسرمه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، بریتین له‌ پاككه‌ره‌وه‌ و خۆراك و خواردنه‌وه‌.

له ‌باسرمه‌ كێشه‌ى ئاودێرى بۆ سێ گوند چاره‌سه‌ركرا

له ‌باسرمه‌ كێشه‌ى ئاودێرى بۆ سێ گوند چاره‌سه‌ركرا

كۆمپانیاى روسنه‌فت له‌ سنوورى باسرمه‌ ده‌ست به‌كار ...

كۆمپانیاى روسنه‌فت له‌ سنوورى باسرمه‌ ده‌ست به‌كار ده‌كاته‌وه‌