مۆرینیۆ. فۆتۆ: X
یارییەکانی ئەمڕۆ ببینە
رۆما ئه‌مڕۆ یاریی هه‌یه و مۆرینیۆ پلانه‌كانی ده‌گۆڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما تووڕه‌یه و ده‌یه‌وێت پلانی خۆی بگۆڕێت.
یانه‌ی رۆما له گه‌ڕی رابردووی خولی ئیتالیا، كه ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، به ئه‌نجامی 1-4 گۆڵ به یانه‌ی جێنوا دۆڕا، كه ئه‌نجامێكی قورس بوو.
مۆرینیۆ بڕیاری داوه بگه‌ڕێته‌وه شێوازی كۆن و به چوار به‌رگریكار یاریی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.
رۆما دوای شه‌ش هه‌فته له خولی ئیتالیا ته‌نیا 5 خاڵی هه‌یه و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی تیپه‌كه ناگونجێت.
رۆما ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له خولی ئیتالیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی فرۆسینۆنی یاریی ده‌كات و چاوی له‌وه‌یه بردنه‌وه تۆمار بكات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له خولی ئیتالیا:
بۆلۆنیا – ئیمپۆلی 01:30
ئۆدێنیزی – جێنه‌وا 16:00
ئاتالانتا- یوڤێنتۆس 19:00
رۆما – فرۆسینۆنی 09:45