دیمه‌نێكی گردبوونه‌وه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له سنورى هه‌ڵه‌بجه ... وێنه: ئه‌رشیفی 964+
داوای بەهەمیشەییکردن دەکەن
سبه‌ى مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان گرد دەبنەوە
964+
فەرهاد حەسەن
بڕیاره سبەی یەکشەممە، مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژ بەیەکەوە، لە به‌شێكی شار و شارۆچکەکانى هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام وادیارە ئەو ناڕەزایەتیە هەولێر و دهۆک نەگرێتەوە.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ى كه نوێنه‌رایه‌تى مامۆستایانى وانه‌بێژ و ناڕازی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بڕیانداوه سبه‌ى له شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى راپه‌ڕین و گه‌رمیان و كۆیه و شاره‌زوور و ده‌ربه‌ندیخان و كفری گردبوونه‌وه بکەن.
مامۆستا رێكه‌وت عومه‌ر كه‌ریم نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ له سنوورى قه‌زاى شاره‌زوور به 964ـى وت، “لە سبەینێوە گردبوونەوەکەمان درێژە پێدەدەین تاوەکو مافەکانمان دەستەبەر دەبێت”.
چەند مامۆستایەکی وانەبێژیش لە هەولێر و دهۆک بە 964یان وت، هەمان داواکاری وانەبێژانیان هەیە بە گشتی، بەڵام سبەی گردبوونەوە ناکەن.
ئەوان هۆکاری گردنەبوونەوەیان بۆ هێزە ئەمنیەکان دەگەڕێننەوە، بە قسەی خۆیان بێت، هەر کاتێک هەوڵیاندابێت ناڕەزایەتی دەرببڕن، رێگەیان لێ‌گرتوون.
964 دەزانێت، ژمارەی وانەبێژان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زیاترە لە 35 هەزار مامۆستا و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 ساڵە دامەزراندنی بەشێوەیەکی گشتی وەستاندووە و لەجیاتیدا، زۆربەی جارەکان، بە گرێبەست کارمەندی نوێ بۆ فەرمانگەکانی وەردەگرێت.