سەیرانگای دوکان - وێنە: 964
تەمەنی 20 ساڵە
لە دەریاچەی دوکان گەنجێک خنکا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە دەریاچەی دوکان، دوو گەنج پێکەوە مەلەیان کردووە و یەکێکیان خنکاوە، بەرێوبەری پۆلیسی دوکان بە 964 ی وت، ” تیمەکانی غەواس گەیشتوونە شوێنەکە و سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن و ئەوەی دیکەیان رزگاری بووە”.
بەوتەی بەڕێوبەری پۆلیسی دوکان بێت، ئەو گەنجانە خەڵکی بەغدان و بۆ گەشت هاتوونەتە سەیرانگەی دوکان و لە نزیک دەریاچەکە مەلەیان کردووە.
یەکێک لە گەنجەکان هەر زوو توانیویەتی خۆی رزگار بکات، بەوتەی بەرێوبەری پۆلیسی دوکان بێت، “ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 20 ساڵە”.
بەپێی ئەو داتایانەی 964 دەستیخستووە، بەم رووداوە خنکاوەی ئەمڕۆ 84 رووداوی خنکان لەم ساڵ تۆمارکراون.