10 ساڵ تێپەڕیوە

GTA 6 كەی دەردەچێت؟

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

زنجیرە یاری Grand Theft Auto لەلایەن کۆمپانیای Rockstar Games دروست دەکرێت و پەرەی پێدەدرێت، کۆمپانیاکە لە مانگی 2ـی ساڵی 2022 رایگەیاند، خەریکی بەرهەمهێنانی یاری GTA 6ن و پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 بکەوێتە بەر دەستی گەیمەران.

ئەوەی تا ئێستا دەزانرێت لەسەر یاریەکە:
لە مانگی 9ـی ساڵی رابردوو چەند هاککەرێک زانیاری زۆریان لەسەر یارییەکە دزە پێکرد، گرنگترینیان نەخشەی سەرەتایی یارییەکە بوو کە وا دەردەکەوێت گەورەترین نەخشەبێت لە مێژووی زنجیرە یارییەکە.

لەو فایل و زانیاریانەی دزەی پێکرابوو کارەکتەرێکی کچ دەردەکەوت لە ئەگەری راست دەرچوونی ئەو زانیاریانە دەبێتە یەکەمجار کە یاریکەر بتوانێت یاری بە کارەکتەرێکی کچ بکات.

زۆرێک لە سەرچاوەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە شوێنی یارییەکە شاری Vice Cityیە کە هەمان شاری بەشێکی پێشووتری زنجیرە یارییەکەیە، شاری Vice City لەسەر شێوەی شاری مەیامی ئەمریکا دروستکراوەتەوە.

پشتڕاست کراوەتەوە کە سەردەمی یاریەکە باس لە ئێستا دەکات و کارەکتەرەکانی ناو یارییەکە جل و بەرگ و کەرەستەی سەردەمیانەیان لایە.

چاوەڕوانی چی لە GTA 6 دەکرێت؟
بەهۆی ئەوەی کە زیاتر لە 10 ساڵە هیچ بەشێکی نوێ لە زنجیرە یاری GTA 6 دەرنەچووە یاریکەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یارییەکی موعجیزە ئاسا لە کۆمپانیای Rockstar Games دەکەن.

هاتنی نەوەی نوێی کۆنسڵەکان وەک Playstation 5 و XBOX Series X هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ یاریکەران چونکە نەوەی نوێی ئەو کۆنسڵانە پشتگیری لە وێنە و گرافیکی کوالێتی بەرز دەکەن و ئەوەش هەستێکی راستەقینەتر بە یاریکەران دەدات.

GTA یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییەکانی جیهان و یاری دڵخوازی زۆرێک لە یاریکەرانە لە سەرتاسەری جیهان، یەکەم بەشی یاریەکە لە ساڵی 1997 دەرچووە و کۆتا بەشیشی لە ساڵی 2013 بوو بە ناوی GTA 5 کە زیاتر لە 185 ملیۆن کۆپی لێ فرۆشرا.

دوای 10 ساڵ GTA 6 گەڕایەوە

دوای 10 ساڵ GTA 6 گەڕایەوە