پۆلیسی هەولێر روونکردنەوەیدا

لەسەر لێدانی مێرمنداڵەکەی هەولێر ئەفسەرێک و پۆلیسێک دەستگیرکران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لەسەر هێرشکردنە سەر ژمارەیەک مێرمنداڵ، کە لە یادی مەولودی پێغەمبەری ئیسلام بەشداربوون، ئەفسەرێک و پۆلیسێکی هەولێر دەستبەسەر کران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28.9.2023، تۆمارێکی ڤیدیۆیی ساتی بەڕێوەچوونی یادی مەولود لە نزیک قەڵای هەولێر بڵاوبووەوە کە تێیدا دەردەکەوێت ژمارەیەک هێزی ئەمنی هێرشدەکەنە سەر ژمارەیەک گەنج. ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەسەر ئەو رووداوە لیژنەى لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و ئەفسەرێک و ئەو پۆلیسەی هێرشەکە ئەنجامدەدات، دەستبەسەر کراون، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

“ئەو گەنجانە لە سەر قەڵاى هەولێر بە ئەنجامدانى چەند کردار و رەفتارێکى ناشایستە هاوڵاتیانیان ناڕەحەت و بێزار کردبوو، بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەو بارودۆخە و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو گەنجانە پۆلیس رەوانەى شوێنەکە کران، بەڵام بەداخەوە لەلایەن یەکێک لە پۆلیسەکان بەشێوازێکى ناشایستە پەلامارى یەکێک لە گەنجەکان درا”، پۆلیسی هەولێر وا دەڵێت.

بکوژی مفەوەزەکەی هاتوچۆی هەولێر دەستگیرکرا

بکوژی مفەوەزەکەی هاتوچۆی هەولێر دەستگیرکرا