پێشهاتی نوێ هەیە

بۆچی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە؟

964+
ئەحمەد مستەفا

پێگەی ئارگۆسی بەریتانی بە پشتبەست بە سەرچاوەکانی بڵاویکردەوە، تورکیا داوای ئەو پارەیە دەکات کە کۆمپانیا نەوتییەکانی بەشێوەی پێشەکی داویانە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی هەواڵەکە بێت، جیاواز لە گرفتی پابەندییە داراییەکانی دادگای ناوبژیوانی پاریس و سکاڵای هەردوو وڵات لەسەریەک، ئێستا تورکیا داوای قەرزی پارەی کۆمپانیا تورکییەکان دەکاتەوە کە دراون بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەو پێگەیە کە کار لە شەفافیەتی بازاڕی ئاڵۆز و کاڵا دەکات و نوێنەرایەتی لە 27 وڵاتی جیهان هەیە، لە زاری سەرچاوەیەکی عێراییەوە بڵاویکردەوە، “کۆی ئەو پارەیەی پشکی کۆمپانیاکانی نەوتە لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاترە لە 15 ملیار دۆلارە”.

کۆبوونەوەی شاراوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ...

کۆبوونەوەی شاراوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەڕێوەچووە

بەڵام روون نییە لەو رێژەیە چەندی موڵکی کۆمپانیا تورکییەکانە، زۆربەی ئەو کۆمپانیایانەی لە سێکتەری نەوتی هەرێمدا کاریان کردووە کۆمپانیای تورکیین، دیارترینیان بریتین لە، کۆمپانیای وزەی تورکی، کۆمپانیای TPICی تورکی، گەنێڵ ئنێرجی و پیت ئۆیڵ.

پێگەگە دەڵێت، “ئەو هۆکارانەی بۆ نائامادەیی بۆرییە نەوتییەکان باسدەکرێن، تەنیا پاساون، پرسەکە پەیوەندی بە لۆجستیەوە نییە، بەڵکو پابەندبوونە داراییەکانە”.

وەزیری وزەی تورکیا سەرەتای ئەم مانگە رایگەیاندبوو، بۆرییەکە “کەم تا زۆر ئامادەیە”، بەڵام دەستپێکردنەوەی بۆرییەکە پەیوەستە بە هەولێر و بەغدا. وتیشی، “پێویستە کۆببنەوە و بڕیار بدەن کە چۆن بەردەوام دەبن”.