کۆبوونەوەی شاراوە لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەڕێوەچووە

964+
ئەحمەد مستەفا

بە پێی راپۆرتی ناوەندێکی عێراقی، لە چەند رۆژی رابردوو و بە شاراوەیی بەردەوام کۆبوونەوەی شاندە تەکنیکییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بەردەوام بووە.

عێراق ئۆیل ریپۆرت، کە کار لەسەر راپۆرتکردنی نەوت لە عێراق دەکات ئاماژەی بەوەکردووە، جەنجاڵی کۆبوونەوە تەکنیکییەکانی نێوان بەرپرسانی تورکیا و عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەوە پیشان دەدات فشار هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان.

بە گوێرەی راپۆرتەکە بێت، بەرپرسانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای دەوڵەتی تورکی “بۆتاش” لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لە تورکیا و هەولێر ئەنجامداوە، بۆ تاوتوێکردنی پرسە تەکنیکی و بازرگانییەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت پاش شەش مانگ لە وەستانی.

دامەزراوەکە بۆ پشتراستکردنەوەی زانیارییەکانی پشتی بە چوار سەرچاوەی بەرپرس بەستووە، بابەتەکانی گفتوگۆکردن لە کۆبوونەوە سێلایەنەکاندا بریتی بوون، لە کرێی بۆرییەکان، کوالێتی و بڕی هەناردەکردنی نەوت، هەناردەکردنەوە و پابەندبوونەکانی هەردوولا بۆ هەمان رێکار.

تورکیا: بەمنزیکانە بۆری نەوتی عێراق-تورکیا دەکەوێتەوە ...

تورکیا: بەمنزیکانە بۆری نەوتی عێراق-تورکیا دەکەوێتەوە کار

رۆژی 19.9.2023، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جەیک سولیڤان وتی، “ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی بە خێرایی هێڵی بۆریی نه‌وتی نێوان عێراق – تورکیا به‌گه‌ڕبخرێته‌وه‌، کە نەوتی هەرێمی کوردستانی پێدا هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێت”.

ئەو راوێژکارە ده‌ڵێت، ئەمریکا پێشوازی لە گفتوگۆی بنیادنەرانەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، وتیشی، “لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بۆریی نێوان عێراق – تورکیا بکرێتەوە”.