بەردەم ئەو هۆڵەی ئاگرەکەی لێکەوتەوە.
دوو برینداری دیكه گیانیان له ده‌ست دا
سوودانی: كه‌مته‌رخه‌مه‌كان سزا ده‌درێن و برینداره‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانیه بوون و كه‌مته‌رخه‌م بوون، به تووندترین شێوه سزاده‌درێن، بڕیاریشی دا برینداره‌كانیش قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، به پێی زانیارییه‌كانی 964یش دوو برینداری دیكه له هه‌ولێر گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28.9.2023 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا سەردانی نەخۆشخانەی قه‌زای حه‌مدانیه‌ی كرد و بریندارانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی هۆڵەکەی قەزای حەمدانیەی بەسەر کردەوە و بڕیاری دا قه‌ره‌بووی برینداره‌كان بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، كه یاوەری سوودانی کردووە لە سەردانی بۆ نەخۆشخانەكه، لە لێدوانه‌كانی بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، بریندارەکان بە بڕی 5 تا 10 ملیۆن دینار قەرەبوو ده‌كرێنه‌وه
هه‌روه‌ها وتی، بەشێک لە بریندارەکان رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن بۆ چاره‌سه‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌وه په‌یامنێرانی 964 له هه‌ولێر، زانیاری ئه‌وه‌یان وه‌رگرتووه، دوو برینداری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هەولێر گیانیان له ده‌ست دا، كه ژنێك و منداڵێكن و رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یان زۆر بووه.
پێشتر راگەیاندرابوو 30 لە بریندارانی رووداوەکە گەیەندرابوونە نەخۆشخانەکانی هەولێر.
به‌م پێیه ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ستداوه گه‌یشته 116 كه‌س به پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 200 كه‌سیش بریندارن.
دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانیه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه ، كه ده‌وترێت زیاتر له 800 كه‌س له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداربوون.