هیوستن دینامۆ بووە پاڵەوانی جامی ئەمریکا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
جامی ئەمریکا
مێسی یاریی نه‌كرد و ئینته‌رمه‌یامی نازناوه‌كه‌ی له ده‌ست دا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هیوستن دینامۆ نازناوی جامی كراوه‌ی ئه‌مریكای به‌ده‌ستهێنا، دوای بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی، مێسییش به‌شداریی یارییه‌كه‌ی نه‌كرد.
یارییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ “به كاتی كوردستان” كرا و هیوستن به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی مه‌یامی برده‌وه.
ئه‌ستێره‌ی مه‌یامی لیۆنێل مێسی به هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی نه‌كرد، هه‌روه‌ها خۆردی ئه‌لباش به هه‌مان هۆكار به‌شدار نه‌بوو.
گۆڵه‌كانی هیوستن یاریزانان گریڤین درۆسی و ئه‌مین باسی له خوله‌كه‌كانی 24 و 33 تۆماریان كرد، گۆڵه‌كه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی جۆزێف مارتینێز له خوله‌كی 90+2 تۆماری كرد.
ئه‌مه دووه‌مجاره هیوستن دینامۆ ده‌بێته پاڵه‌وانی جامی كراوه‌ی ئه‌مریكا، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی مێسی هیچ جارێك نه‌بووه‌ته پاڵه‌وان.