هۆڵە سووتاوەکەی حەمدانییە _ وێنە: 964
گەیشتووەتە موسڵ
سوودانی سه‌ردانی حه‌مدانیه ده‌كات
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به پێی زانیارییه‌كانی 964، له قه‌زای حه‌مدانیه ئاماده‌كاری ئه‌منی و بڵاوه‌پێكردنی هێز هه‌یه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێشوازییە بۆ سه‌ردانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ قه‌زاكه.
ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق له لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتووه‌ته شاری موسڵ.
پێده‌چێت سه‌ردانی سوودانی بۆ موسڵ، بۆ ئه‌وه بێت له‌وێوه بچێته حه‌مدانیه، بۆ ئه‌وه‌ی له بارودۆخی ئه‌و كاره‌ساته بكۆڵێته‌وه، كه شه‌وی سێشه‌ممه روویدا.
دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له قه‌زای حه‌مدانیه، ئاگر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستا به پێی ئاماری نافه‌رمی 114 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و زیاتر له 200 كه‌سیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئاماره‌كانیش به وردی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.