لە ئاهەنگێکدا
142 کەس ژەهراوی بوون
+964
کاروان ساڵحی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستیی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له ئاهه‌نگێكی بووکگواستنەوەدا له قه‌زای حه‌ویجه به‌هۆی خواردنه‌وه ژه‌هراویبوون.
زانیارییه‌كانی 964 به‌م جۆره‌ن، كه نزیکەی 150 كه‌س تووشی ژه‌هراویبوون هاتوون.
زیاد خه‌له‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك به 964ی راگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون له حه‌ویجه، سووكن و هیچ یه‌كێكیان بارودۆخی ناجێگیر نییه و له ژێر چاودێری و كۆنتڕۆڵدان و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی حه‌ویجه چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ئاشكرا نه‌كرد، له‌وانه‌ی ژه‌هراوی بوون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا