پشدەر.. رۆژانە سەدان کەس بەهۆی ئەو پەتا وەرزییە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن

964+

مەجید بیتوێنی – رانیە

ئەو پەتا وەرزییەی لە کوردستان بڵاوبووەتەوە، قەزای پشدەریشی گرتەوە. ەبڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی قەڵادزێ دەڵێ؛ رۆژانە زیاتر لە ١٠٠ کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە سەردانیان دەکەن.

عزەت ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی قەڵادزێ بە 964+ی وت؛ ماوەی بیست رۆژە پەتایەک بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە رووی لە دەڤەرەکەیان کردووە بەو هۆیەوە هاوڵاتیەکی زۆر توشی نەخۆشییەکە بوونە.  

وتیشی “رۆژانە زیاتر لە سەد نەخۆش لەتەمەنە جیاوازەکان کە تووشبووی ئەو ڤایرۆسەن، بۆ چارەسەر روو لەنەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ دەکەن و بەشێکی زۆریان رەوانەی ماڵەوەدەکرێنەوە دوای وەرگرتنی چارەسەر، ئەوانەشی بەتوندی پەتاکەیان گرتووە لەنەخۆشخانە چاودێری دەکرێن، بەردەوام رۆژانە 20 نەخۆش دەهێڵدرێتەوە تا چاک دەبنەوە”.

ئاماژەشی بەوەکرد؛ نەخۆشییەکە مەترسیدار نیە بەڵکو ڤایرۆسێکی وەرزی ئاساییە، لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بڵاوبۆتەوە و چارەسەری تەواو بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لە لامان دەمێننەوە.