دیمه‌نێكی داره به‌ته‌مه‌نه‌كان كه له چه‌ند شوێنێكی سلێمانى چێندراون.. وێنه: 964+
پلانێكیان له‌به‌رده‌سته
رەشەبا سلێمانى ناچار دەكات داری به‌تەمەن بچێنێت
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
هەڵمەتی نەمام ناشتن لە شاری سلێمانی دەستیپێکردووە، به‌ڵام به‌هۆى بوونى ره‌شه‌باوه ئه‌و شاره ناچار كرا له‌و دارانه بچێنن، كه به ته‌مه‌ن گه‌وره‌ن.
باخچه‌كانى سلێمانى پلانێكیان له‌به‌رده‌سته له‌م وه‌رزه‌دا 10 هەزار دار له شوێنی جیاجیا و 20 هەزار گوڵیش له پەرژینى شەقامەکاندا بچێنن.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـى وت، هەڵمەتی نەمام ناشتنەکە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی پایزدا دەستی پێکردووە و تا کۆتایی مانگی 11 بەردەوام دەبێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لە هەڵمەتەکەدا ژمارەیەک دارى تەمەن “هەشت ساڵان” دەچێندرێن، لەبەر ئەوەی باشتر خۆیان له به‌رده‌م ره‌شه‌بادا دەگرن و مەترسی شکانەوەیان لەسەر نابێت.
وتیشی “لە هەڵمەتەکەدا زۆرێک لە دارەکان توو و داری سنەبەرن، لەگەڵ ناشتنی گوڵ و پەرژین لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و شەقامی سەرەکی تاسڵوجە، ده‌چێندرێن”.
لە بارەی داری بەردارەوە باسی لەوەکرد، کەشوهەوای شاری سلێمانی بۆ داری بەردار نابێت لەسەر شەقامەکان، بەهۆی گەرمای هاوینەوە زۆرێک لە دارەکان بەرگە ناگرن.
سلێمانى به‌وه به‌ناوبانگه له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا جارجاره ره‌شه‌باى لێهه‌ڵده‌كات و زۆرجارانیش ره‌شه‌باكه‌ى به‌هێزه و زیانى جۆراوجۆر به‌جێ ده‌هێڵێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن