چوار لە بریندارەکانی حەمدانیە لە دهۆک گیانیان لەدەست دا
هیڤی دێوالی – دهۆک
تا ئێستا چوار کەس لە بریندارەکانی حەمدانیە، بەهۆی بەرزی رێژەی سووتانەوە لە نەخۆشخانەی سووتاوی لە دهۆک گیانیان لەدەستداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20 بریندار لە لایەن تیمی پزیشکی دهۆک و ئەمبولانسەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی سووتاوی دهۆک.
بەپێی زانیارییەکانی 964، یەکەم کەس لە رێگادا گیانی لەدەستداوە. هەروەها یەکێک لە بریندارەکان بۆ نەشتەرگەری گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی و سێ کەس بەهۆی سووکی برینەکانیان، رەوانەی ماڵەوە کراون.
حەمزە رەزەکی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ چوار لە بریندارەکانی حەمدانیە گیانیان لەدەستداوە کە دوو پیاو و دوو ژنیان تێدایە، رێژەی سووتانیان زیاتر 80% بووە، تەرمەکانیان لە پزیشکی دادوەری دهۆکە.
وتیشی، ئێستا حەوت کەس لە نەخۆشخانەی سووتان ماون، هەروەها بەهۆی سەختی برینەکانیان، چوار کەس رەوانەی نەخۆشخانەی ئەهلی “وان گلۆبەل” کراون.
درهنگانی شهوی رابردوو له ئاههنگێكی بووكگواستنهوه له قهزای حهمدانیه، ئاگر له هۆڵی ئاههنگهكه كهوتهوه و تا ئێستا زیاتر له 100 كهس گیانیان له دهست دا و زیاتر له 150 كهسیش سووتان و بریندار بوون، هێشتا ئامارهكانیش به وردی رانهگهیهندراوه.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر