لە نەخۆشخانەی کۆماری موسڵەوە.. زیاتر لە 200 بریندار لێرەن


زەید کۆچەر – موسڵ

تا ئێستا زیاتر لە 200 کەس بردراونەتە نەخۆشخانەی کۆماری لە موسڵ، بە وتەی پەرستارێکی ئێشکگر کە قسەی بۆ 964 کردووە، بەشێک لە بریندارەکان پێش ئەوەی بگەن بە نەخۆشخانەکە بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەو پەرستارە ناخۆشترین رووداو کە لای خۆی یاداشتی کردووە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، یەکێک لە ئەمبۆلانسەکان لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشەکە وەرگەڕاوە، ئێستا لە نهۆمی سەرەوە بریندارێکیان هەیە کە لە ئەمبۆلانسەکەدا بووە، دوای ئەوەی لە هۆڵەکە سووتابوو بەهۆی وەرگەڕانی ئەمبۆلانسەکەشەوە چەند شوێنێکی دیکەی بریندار بووە و بە پەلە نەشتەرگەری بۆ کراوە.

پەیامنێری 964 لە موسڵ زانیاری زیاتری لەبارەی دۆخی نەخۆشەکان و لێکۆڵینەوە کاریگەری رووداوەکە خستووەتەڕوو، لەگەڵ 964 بەردەوام بن، بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ.