یاری دۆستانە… هندرێن و نەفتی جنووب یەکسان بوون

+964
هێژا خەسرەو

یارییەکە لە یاریگای یانەی هندرێن بەڕێوەچوو، هەردوو یانە سەرەڕای ئەوەی چەندینجار هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیان دا، بەڵام یارییەکە بە یەکسانبوون و بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

دوای تەواوبوونی یارییەکە ئەمجەد عەلی یاریزانی نەفتی جنووب لە لێدوانێکدا وتی، ئاستی تیپەکەیان زۆر باشە و رۆژ بە رۆژ بەرەوپێش دەچن، ئەنجامی یارییەکەی ئەمڕۆش گرنگ نییە، چونکە زۆر ماندوون و لە کەمپی مەشق و راهێناندان.

ئەمجەد زیاتر وتی، “لەم کەمپەدا هەر یاریزانە و توانای تاکی خۆی دەردەخات زیاتر بۆ ئەوەی متمانەی راهێنەر بەدەستبهێننێت، ئاستی یاریزانانی تیپەکەمان باشە و رۆژ بە رۆژ باشتریش دەبین”.